له‌دژی پرۆژه‌یاسایه‌ك كه رێگه‌ده‌گرێت له ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، هه‌زاران كه‌س له‌گۆڕه‌پانێكی ته‌لئه‌بیبی پایته‌خت كۆبونه‌وه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا : میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه 10 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ناتانیاهۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان سازداوه.
خۆپیشاندانه‌كه به‌شێكه له‌جموجولێك كه له‌شه‌قامی ئیسرائیل ده‌ستپێكردوه‌و داوای دادگایی ناتانیاهۆ‌و لادانی ده‌كات له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه.
رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابوردو كنێستی ئیسرائیل خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاساكه كرد كه به‌یاسای راسپاردن ناسراوه‌و چی تر رێگه‌نادات به پۆلیس زانیاری له‌باره‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه بڵاوبكاته‌وه.
له‌ئێستادا پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ دا ده‌كات به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل‌و ساخته‌كاری‌و پێشێلكردنی سوێندی ده‌ستوری.